لاپتۆپێك بۆ نەخشەساز و بەرهەمهێنەران

لاپتۆپێك بۆ نەخشەساز و بەرهەمهێنەران
لە جیهانی ئایتی و تەكنەلۆژیای نوێدا، هەردەم هەواڵی نوێ لەبارەی تەكنەلۆژیای نوێوە دەبیسی و دەخوێینەوە. لاپتۆپی نوێ، مۆبایلی نوێ، ئامێری نوێ..تاد..
بەرهەمهێنانی نوێترین لاپتۆپی ACERیش لەریزی ئەم هەواڵانە دێت.
كۆمپانیای ئایسەر لاپتۆپێكی زۆر ناوازە و سەرنج راكێشی بەرهەمهێناوە كە زیاتر بۆ نەخشەسازان و بەرهەمهێنەران دەگونجێت.. لاپتۆپەكە بە جۆری ConceptD 7 Ezel ناسراوە. شاشەكەی 15،6 ئینجە. كوالیتی نیشاندانی K4ە. بە پێنج جۆر رێك دەخرێ. واتە سەرەڕای ئەوەی وەك لاپتۆپ و تەبلێتی لێدێ سێ حاڵەتی دیكەشی هەیە. وەك شاشەكە دەچێتە سەر كیبۆردەكە. هەروەها دەكرێت شاشە لەمسیەكە بۆ خوارەوە بێنین و بە قەڵەمی wacom Emr كاری لەسەر بكەین.
دیزاینی لاپتۆپەكە زۆر سەرنج راكێشە، وەك تەبلێت دەچێ.. لە بواری رەنگەوە زۆر بەرزە. ئەوانەی كاری رەنگ و دیزاین دەگەن لە گرنگی لاپتۆپەكە تێدەگەن.
نەوەی دەیەمی ئەنتەلی لەسەرە رامەكەی 32 گیگابایتە و هاردەكەی كە لەجۆری SSDیە دوو ترابایتە.
Top