چۆن تەمەنی پاتری مۆبایلەكەت زیاد دەبێت؟!

چۆن تەمەنی پاتری مۆبایلەكەت زیاد دەبێت؟!
یەكێك لە كێشەكانی ڕۆژانەی هەموو تاكێك كە مۆبایل بەكاردەهێنێت نەمانی پاتریەو هەوڵدانە بۆ پەیداكردنی پاترییەك كە زۆر بەرگە بگرێت و تەمەنی زیاتربێت لەكاتی قسە پێكردندا.
جگە لەوەی كە زیاتر ئەم كێشەیە بۆ ئەو مۆبایلانەیە كە پێشكەوتوون و بەرنامەو شاشەی رەنگاو رەنگیان هەیە و ئەو مۆبایلانەش كە ئینتەرنێت وەردەگرن.
چەند ڕێگەیەك هەیە دەتوانێت بەهۆیەوە وابكەیت تەمەنی پاترییەكەت زیاتر بێت و بۆ ماوەیەكی درێژتر بەكاری بهێنیت.
رووناكی شاشەی مۆبایلەكەت كەمتر بكەرەوە، ئەگەر تۆ كەمێك لە رووناكی شاشەكەت كەم بكەیتەوە رەنگە كێشەیەكی ئوتۆت بۆ دروست نەكات بەڵام تەمەنی پاترییەكەت زۆر زیاتر دەكات، بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانیت لە بەشی Setting و گۆڕانكاری لە Display بكەی.
ئەگەر مۆبایلەكەت لە جۆری نەوەی سێهەمە ئەوا هەوڵ بدە ئەگەر 3G بەكارناهێنی ئەوا لای ببەو تەنها بیكە بە GSM، ئەویش بەچووە ناو Phone < Network < Setting ئەو كارە بكە.
ئەو بەرنامانەی كە بەكاری دەبەیت دایان بخەو نەك تەنها دەست بنێیت بە دوگمە سورەكەی مۆبایلەكەت، چەند بەرنامە زیاتر كرابێتەوە ئەوەندە تەمەنی پاترییەكەت زیاتر دەبێت.
ئەگەرمۆبایلەكەت وایەرلێس وەردەگرێت ئەوا هەوڵ بدە خۆی ئۆتۆماتیكی بۆ وایەرلێس نەگەڕێت، چونكە بەماوەی چەند كاتژمێرێك پاتری مۆباییەكەت دەمرێت.
Top