هۆكارەكانی خاوبوونەوەی كۆمپیوتەر

هۆكارەكانی خاوبوونەوەی كۆمپیوتەر
رەنگە هەموومان بەدەست خاوی كۆمپیوتەرەوە بیزاربووبین، بەڵام ئایا هەموو هۆكارەكانی خاوبوونەوەی كۆمپیوتەرمان دەزانین؟ بە دڵنیایەوە نەخێر. سەرەكی ترین هۆكاری خاوبوونەوەی كاركردنی كۆمپیوتەر، دانانی میمۆری ( رام ) كەلەگەڵ تایبەتمەندی كۆمپیوتەرەكە نەگونجێت، هەروەها بوونی ڤایرۆس لەناو كۆمپیوتەر، بەتایبەتی ئەو ڤایرۆسانەی لە سیستەم دەدەن، لەگەڵ زۆر سەردانی سایتە سێكسیەكان و كەلەكەبوونی ریژەیەكی زۆر لە سایتی كۆگا كراو بەشێوەی كاتی، واتە فەیڤەرۆت، لەگەڵ زۆربوونی فایلەكانی كوكیز، هەروەها بوونی دوو دژە ڤایرۆس لە یەك كاتدا، لە هەمان كاتیشدا بوونی دوو سیستەمیش كاریگەری دەبێت.
بۆ ئەوەی كۆمپیوتەرەكانمان تووشی خاوبوونەوە نەبێت بە مەبەستی خێراكردنی دەبێت ئەم هۆكارانە نەمێنن.
Top