دووربینی ڕاو و كامێرای فیلم گرتن

دووربینی ڕاو و كامێرای فیلم گرتن
جار هەیە دیمەنێك لە دووری دوورەوه سەرنجت رادەكێشێ، دیمەنەكە هەرچییەك بێت دیمەنی ئاسكێكی كێوی، یان باڵندەیەكی جوان كە رەنگە بە نزیك بوونەوە لە شوێنی گیاندارەكان ئیدی ئەوان ڕابكەن و بڕۆن و دیمەنەكەشت لە كیس بچێت و نەتوانی وێنەیەكی جوانیان بگری. لەكاتی وادا حەز دەكەی و ئاواتتە كە دووربینی سەیركردن توانیبای هەم دیمەنەكە نزیك بكاتەوەو هەم وێنەی بگرێت. كۆمپانیای سۆنی كە یەكێكە لە كۆمپانیا گرنگەكانی بەرهەمهێنانی دیجیتالی، لەم دواییانەدا دووربینێكی راوی بەرهەم هێناوە كە جگە لەوەی دیمەنەكان نزیك دەكاتەوە بەكوالیتی HD وێنەشیان دەگرێت. جگە لەوەش وێنەكان بە شێوەی سێ رەهەندی دەگرێت واتە 3D. وێنەكان بە كوالیتی 10X لەسەر كارت میمۆری خەزن دەبن. هەروەها میكرۆفۆنێكی تایبەتیشی بۆ تۆماركردنی دەنگ لەگەڵدایە
Top