كیبۆردێك وزەی خۆی لە هەتاو وەردەگرێت

كیبۆردێك وزەی خۆی لە هەتاو وەردەگرێت
كیبۆرد واتە تەختەی دوگمەكان، گرنگترین پارچەی كۆمپیوتەرە كە بەكارهێنەر و كۆمپیوتەر پێكەوە پێوەند دەدات، بەبێ كیبۆرد ناتوانرێت هیچ فەرمانێك جێبەجێ بكەی. بە زۆری كیبۆرد وزەی پێویستی خۆی لە خودی كۆمپیوتەرەكەوە جا بەهۆی كێبڵی پۆرت بێت، یان كێبڵی USB وەردەگرێت، بەڵام كیبۆردی وایەرلەیس لە باتری وزەی پێویستی خۆی وەردەگرێت. كۆمپانیای Logitech كیبۆردێكی بەرهەم هێناوە كە بە جۆری K750 ناسراوە.
كیبۆردەكە لەگەڵ هەردوو سیستەمی ماك و ویندۆز دەگونجێت، ئەو كیبۆردە وزەی خۆی لە هەتاو وەردەگرێ، كیبۆردی K750 ئەگەر یەك رۆژ لەبەر هەتاو دابندرێ، هەتا سێ مانگی دیكە پێویستی بە وزەی نابێت. پێكهاتەی كیبۆردەكە لە پلاستیك دروست نەكراوەو بۆیە لەكاتی تێكچوونیدا كە بوو بە زبڵ هیچ زیانێكی بۆ ژینگە نابێت.
Top