چه‌ند زانیارییه‌كی گرنـگ له‌باره‌ی ویندۆز7ه‌وه
1- په‌ره‌پێدان و زیاتركردنی كلیكی لای راستی ماوس: كلیكی راست كردن له‌سه‌ر فایلێك، یان فۆلده‌رێك، چه‌ندین فه‌رمانت نیشانده‌دا وه‌ك، كۆپی كردن، كردنه‌وه، یان گۆڕینی ناوی فایل یا فۆلده‌ر. ئێستاكه ئه‌گه‌ر له‌كاتی داگرتنی دوگمه‌ی كلیكی راستدا، دوگمه‌ی shift دابگری، فه‌رمانه‌كانی وه‌ك كردنه‌وه فایل یان فۆلده‌ری به‌نێوێكی نوێوه، كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی فه‌رمان..تاد.
2- به‌خێرایی كردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كان به‌هۆی Administrator: زۆر له پرۆگرامه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی دروست و خێرایان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری سیسته‌م یان Administrator ده‌كرێنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كارهێنه‌ر ده‌بێ له‌سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر فایلی مه‌به‌ست كلیكی راست بكا و فه‌رمانی Run as administrator لێ‌بدا، گه‌ر له‌كاتێكدا پێویست بكات چه‌ندین فایل پێكه‌وه بكه‌یه‌وه، ره‌نگه به‌م شێوازه زۆر بخایه‌نێ، به‌ڵام خێراترین كار له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌یه دوو دوگمه‌ی Ctrl و Shift پێكه‌وه دابگری.