كارتی شاشەی دەرەكی گۆڕانكارییەكی گرنگ لە لاپتۆپدا

كارتی شاشەی دەرەكی گۆڕانكارییەكی گرنگ لە لاپتۆپدا
كارتی شاشە واتە “VGA card” یەكێكە لە گرنگترین بەشەكانی كۆمپیوتەر، لە كۆمپیوتەری جۆری لاپتۆپدا بەهۆی یەكپارچە بوونی بەشەكانی كۆمپیوتەر، ناكرێت گۆڕانكاری لە پارچەكاندا بكرێت، مەگەر پارچەكە بە شێوەیەكی دەرەكی لە لاپتۆپەكە بخرێت. هەموومان هاردی دەرەكیمان بیستووە، لەم دواییەدا كۆمپانیای MSI كارتی شاشەیەكی دەرەكی بەرهەم هێنا كە لە رێگای پۆرتی USBیەوە لە لاپتۆپ دەخرێت و دەبێتە هۆی بردنە سەری خێرایی لاپتۆپەكە. ئەو كارتی شاشەیە بۆ كاری مونتاژ و گرافیك زۆر سوودمەندە. كارتەكە 2 گیگابایتە. جگە لەوەش شوێنی TV OUT و هەروەها DVو HDی هەیە.
Top