خێراترین كارتی شاشە لە جیهاندا

خێراترین كارتی شاشە لە جیهاندا
كارتی شاشە یان “گرافیك كارد” پارچەیەكی گرنگی كۆمپیوتەرە، بەبێ بوونی ئەم پارچەیە هیچ فیلم و وێنە و گەیم و ئەركی گرافیكی ئەنجام نادرێن، هەتا كارتی شاشە بەرزتر بێ كوالیتی نیشاندان بەهێزتر دەبێت. كۆمپانیای گیگابایت كە یەكێكە لە بەرهەمهێنەرانی پارچەكانی كۆمپیوتەر، لەم دواییانەدا نوێترین كارتی شاشەی بەناوی GTX560 Ti خستە بازاڕەوە كە 21% كارایی لە كارتی شاشەكانی پێش خۆی لەسەرترە. كڵاوەی ناوەكی ئەم كارتە دەگاتە 1000 میگاهێرتز كە ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەییە.
سیستەمی فێنككەرەوەی ئەم كارت شاشەیە لە دوو فەن “پەنكە” پێكهاتووە. كە ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی كەكارتی شاشەكە هیچ كات گەرم دانەیەت، چونكە گەرم داهاتنی كارتی شاشە دەبێتەهۆی ئەوەی كەخێراییەكەی لەدەست بدات.
Top