به فایرفۆكس سایته‌كان به 3D ببینه

به فایرفۆكس سایته‌كان به 3D ببینه
حه‌ز ده‌كه‌ی ئه‌و سایتانه‌ی دهیانكهیهوه و سه‌ردانیان ده‌كه‌ی به شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندی واته 3D بیانبینی. ره‌نگه وابیربكه‌نه‌وه شتێكی وا نه‌گونجاو بێت، به‌ڵام گه‌ر له پرۆگرامی فایرفۆكس بۆ كردنه‌وه‌ی سایته‌كان سوود وه‌رده‌گرن، بێگومان سه‌یركردنی سایته‌كان به‌شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندی زۆر ئاسانه. دابه‌زاندنی فایلێكی زۆر بچووك كه به Tilt ناسراوه ده‌توانی گشت سایته‌كان به شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندی ببینی. دوای ئه‌وه‌ی فایله‌كه‌ت وه‌رگرت كه گوگلدا سێرچی بكه‌ن و بیدۆزنه‌وه، فایله‌كه رابكێشنه ناو پرۆگرامی فایرفۆكس ئه‌و كاته‌ی كه كراوه‌ته‌وه. پاش چه‌ند چركه‌یه‌ك پرۆگرامه‌كه سێته‌پ ده‌بێت و دواتر پرۆگرامی فایرفۆكس ئۆتۆماتیكی ریستارت ده‌بێته‌وه. ئیدی له‌مه‌ولا به داگرتنی سێ دوگمه‌ی Shift+ctrl+M ده‌توانن سایته‌كه‌تان به سێ ره‌هه‌ندی ببینن بۆ سوڕاندنی سایته‌كه له دوگمه‌كانی W. D. S. A سوود وه‌ربگرن. به‌ڵام ده‌بێت ئاگادار بن كارت شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌تان توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ كه پرۆگرامی سێ ره‌هه‌ندی بكاته‌وه.
Top