ماڵپەڕێك بە ویستی تۆ پرێنت دەكات

ماڵپەڕێك بە ویستی تۆ پرێنت دەكات
گەلێك جاران كە سایتێك دەكەیەوە، نیازتە تەنیا بەشێك لە پەرەگرافێك، یان نیوەی لاپەڕەیەك یان تەنیا دەقەكانی ناو سایتەكە، یان تەنیا وێنەكانی ناو سایتەكە پرێنت بكەی، هیچ پرێنتەرێك ناتوانێ ئەم لێكهەڵاواردنە بكات، واتە لەكاتی پرێنتكردندا ناكرێت وێنە لە دەق جیا بكاتەوە، یان پەرەگرافێك لە پەرەگرافێكی دیكە، یان فۆنتی نووسینەكەت كە بەدڵت نییە بگۆڕێت. سایتی printwhatyoulike ئەو سایتە گرنگەیە كە دەتوانێت ئەوەی حەزت لێی كرد پرێنتی بكەی. خزمەتگوزاری “ئەوەی حەزت لێیە چاپی بكەی” ناوی سایتەكەیە.
لە سایتەكەدا زۆر بە ئاسانی حەزت لە چ بەشێك لە سایتێك بوو بە سێ هەنگاو دەتوانی پرێنتی بكەی:
1- لەسەرەتادا ئەدرەسی سایتەكە لە بەشی start دا بنووسە.
2- پاشان فەرمانی start لێبدە.
3- دواتر ئەوەی كە دیاری دەكەی دەتوانی چاپی بكەی.
هەر لەو سایتەدا كورتە گرتەیەكی ڤیدیۆیی هەیە كە هەنگاوەكانی پرێنت كردن لەم سایتەدا بە جوانی روون دەكاتەوە.
Top