كۆمپانیای zebronics بەم دواییانە ئامێرێكی میدیاپلەیەری PMPی بەرهەم هێناوە كە تەواو HDیە. ئامێرەكە شاشەكەی تەواو لەمسییە، وێنەكان بە كوالیتی HD نیشان دەدات، پشتیوانی فۆرماتی زۆربەی فایلە مۆسیقی و ڤیدیۆییەكان دەكات، شاشەكە تەنیا سێ ئینجە، بەڵام كوالیتی نیشاندانی ڤیدیۆییەكانی 720 پیكسلە. دیزاینەكەی هەروەك لە وێنەكە را دیارە زۆر سەرنجڕاكێشە، میمۆریی ناوخۆیی 4 گیگابایتە و دەكرێ بەهۆی كارت میمۆری 16 گیگابایتیشی بۆ دابندرێت.
باترییەكەی لە هەر جار شەحنكردنەوە دا 10 كاتژمێر مۆسیقی و 3 كاتژمێر فیلمی پێ لێدەدرێت.