كتێبخـانە دیجیتاڵییەكەی جیهان كرایەوە

كتێبخـانە دیجیتاڵییەكەی جیهان كرایەوە
كتێبخانەیەكی دیجیتالی جیهانی كرایەوە بەمەبەستی نیشاندانی كەلتووری گەلان بە چەندین زمانی جیهان، كتێبخانەكە ئێستا سوودی لێوەردەگیرێت. لەو كتێبخانە دیجیتالییەدا كتێبە گرانبەها و نایابەكان، نەخشەكانی مێژوویی، دەستنووس، فیلم وێنە لە كتێبخانە و ئەرشیفەكانی سەرانسەری جیهان وەرگیراوە، كتێبخانەكە بە حەوت زمانی زیندووی جیهانە، عەرەبی، چینی، ئینگلیزی، فەرەنسی، پورتوگالی، رووسی و ئیسپانیاییە.
32 بنكەی رۆشنبیری لە وڵاتەكانی بەرازیل، بەریتانیا، چین، میسر، فەرەنسە، ژاپۆن...تاد هاوكاری ئەو پرۆژەیان كردووە كە سەر بە رێكخراوی یونسكۆیە. بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی خوێندنەوەیان هەیە دەتوانن سەر لەم ئەدرەسە www.worlddigitallibrary.orgیان ئەم ئەدرەسە http://www.wdl.org/en بدەن. بۆ ئەوەی كە پرۆژەی كتێبخانەی دیجیتالی جیهان سەربكەوێت، كۆمپانیای گوگل سێ ملیۆن دۆلار و دامەزراوەی قەتەر سێ ملیۆن دۆلار و دامەزراوەی كارنگی دوو ملیۆن دۆلار و كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و زانكۆی زانستی تەكنۆلۆژیای مەلیك عەبدولڵا هەركام ملیۆنێك دۆلاریان پێبەخشیوە.
Top