دروستكردنی پرۆژەی ئەنیمەیشنی 3Dزۆر بە ئاسانی

دروستكردنی پرۆژەی ئەنیمەیشنی 3Dزۆر بە ئاسانی
بۆ دروستكردنی وێنەی سێ رەهەندی واتە 3D گەلێك پرۆگرام هەن، هەندێك لە پرۆگرامەكان تەنیا بۆ بەكارهێنەرانی پیشەیی و دەبێت شارەزاییەكی زۆر باشت لەو بوارەدا هەبێت ئەگینا تێیدا سەركەوتوو نابی، هەندێك پرۆگرامیش شێوازی بەكارهێنانیان زۆر سادەیە كە بۆ ئەوانەی كە شارەزاییەكی ئەوتۆشیان نییە دەتوانن وێنە و پرۆژەی سێ رەهەندی دروست بكەن. یەكێك لەم پرۆگرامانە Aurora 3D Animationـە، جگە لەوەی كە وێنەكان دەكاتە سێ رەهەندی دەتوانرێت ئەنیمەشینی جووڵەداریشی پێ بەرهەم بێت. ئەو ئەنیمەشنانەی كە لە زۆر سایتەكاندا سوودیان لێوەردەگیرێت. لەو پرۆگرامەدا سەدان وێنەی جووڵەداری تێدایە كە بە لەلای یەكدانانیان دەتوانی پرۆژەیەكی سێ رەهەندی دروست بكەی.
Top