وێنەكانتان بە ئارایشەوە ببینن
بەهۆی پرۆگرامی ناوبراوەوە، دەتوانی وێنەكانت زیاتر لە پێویست جوان بكەن. لە ماوەی چەند خولەكێك دا بە سوود وەرگرتن لە 10 ئامرازی تایبەت بە جوانكردنی وێنە، ئەو گرفتانەی لەكاتی وێنەگرتندا هاتوونەتە پێش، یان ئەو خاڵ و پەڵانەی كە لەسەر رووخساری خاوەن وێنەكەن باش بكەی. گەر بەیانییەك بەبێ دەم و چاو شوردن و ئارایش كردن و سەرداهێنان وێنەتان گرت، نیگەران مەبن، وێنەكانتان بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە بەو جۆرەی كە دەتانەوێت وا دەبێت، واتە دەموچاوتان بەو جۆرەی كە دەتانهەوێ ئارایش دەكرێت. شانەیەكیش بەسەرتان دادێت، تەنانەت دەتوانی سایزی لوتت بگۆڕی و رەنگی چاوەكانیشت بگۆڕی. واتە نەشتەرگەری جوانكاری چ لەوەی باشتر!