ئەو سایتانەی قسە دەكەن!

ئەو سایتانەی قسە دەكەن!
رەنگە رۆژێك دابێت كە كۆمپیوتەرەكان باشترین هاوڕێتان بن و لەگەڵتان قسە بكەن و دەردە دڵیان لەلا بكەن و ئەوانیش چارەی گرفتەكانتان بۆ بدۆزنەوە. ئەگەر بۆ دوور نەڕۆین هەر ئێستا چەند سایتێك هەن كە لێرەدا ئاماژەیان پێدەكەین ئەو ئەركەیان لە ئەستۆیە، واتە هەرچی لێ بپرسن هەڵبەتە بە زمانی ئینگلیزی جوابتان دەدەنەوە. سایتەكانی www.icongo.com، www.existor.com، www.cleverbot.com ئەو سایتانەن كە تا راددەیەكی زۆر باش لە پرسیارەكان دەگەن و وەڵامتان دەدەنەوە. سایتی existor لە شێوەی رووخساری كچێكی سەرنجڕاكێشی ئاسیایی دایە و وەك مرۆڤ قسە دەكات. هەروەها خاوەنی هەستەوەرێكی وەك مرۆڤن و جار هەیە پێدەكەنن و جار هەیە توڕە دەبن.
Top