خزمەتگوزارییە نوێیەكانی گوگل

خزمەتگوزارییە نوێیەكانی گوگل
كۆمپانیای گوگل كە لەسەرەتادا تەنیا بە سایتێكی بەدواداگەڕاندا دەستی پێكرد، دواتر خزمەتگوزارییەكانی هەر لەم بەستێنەدا نەمانەوە. نوێترین خزمەتگوزارییەكانی گوگل ئەمانەن.
بە خزمەتگوزاری Google business photos دەتوانن ناو ژووری هوتێل و ریستۆرانت و فرۆشگە و سوپەر ماركێتەكان سەیر بكەن. تەنانەت دەتوانن لە شوێنی خۆتان سەیری یەكە بەیەكە كەلوپەلەكانی ناو سوپەرماركێتێك بكەن و تەنانەت نرخەكەشی بزانن، بەڵام خزمەتگوزارییەكە لەكاتی ئێستادا تەنیا بۆ هاووڵاتیانی ئەمریكا و ئوسترالیا و ژاپۆنە. گوگل بەتەمایە ئەو خزمەتگوزارییە لەماوەیەكی كەمدا بۆ هەموو جیهان بگوازێتەوە.
خزمەتگوزارییەكی دیكە كە هەر لە سایتی گوگل لە بەشی Translateدا واتە “وەرگێڕان”دا هەیە ئەوەیە كە ئەگەر زمانی یەكەم ئینگلیزی بێت، ئەیكۆنی مایكرۆفۆنێك لەسەر بۆكسەكە دەردەكەوێت، هەركارتێك كرتە بكەیە سەر مایكەكە بۆكسێك دەردەكەوێت و ئەوەی مەبەستتە بە دەنگ بیڵێ تا گوگل لە یەك چركەدا مەبەستەكەت بۆ وەربگێڕێت.
Top