بن لادن لە گەمەیەكی ئەلكترۆنیدا

بن لادن لە گەمەیەكی ئەلكترۆنیدا
هێشتا رۆژێك بەسەر كوشتنی ئۆسامە بن لادندا تێنەپەڕی بوو، كە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی گەمەی ئەلكترۆنی، لەسەر بنەمای ئەو هەواڵانەی كە سەبارەت بە كوشتنی بن لادن بڵاوكرانەوە، یارییەكی ئەلكترۆنیان بەناوی Kuma war2 بڵاو كردەوە. لەو یارییە ئەلكترۆنیەدا شەش كەس لە تیمێكی مارێنزدا بەدوای دۆزینەوەی شوێنی بن لادن دەكەون. هەرچەندە پەلە پەل بە دروستكردنی یارییەكەیەوە دیارە، چونكە لەباری گرافیكیەوە زۆر بەهێز نییە، بەڵام لە ماوەی رۆژێكدا هەر ئەوە دروست دەبێت. چیرۆكەكە ئاوا دەست پێدەكات:
چالاكییەكە بەناوی Mission17: Osama 2011یە. پاش چەندین مانگ چاوەدێری كاراكتەری یارییەكە لەگەڵ گروپێكی 79 كەسی بە دوو هەلیكۆپتەرەوە بەرەو سنووری پاكستان بەڕێ دەكەون. نەخشەی هێرش بۆ سەر ئەبێت ئاباد شوێنی ژیانی بن لادن هەیە. بەكارهێنەر خۆی دیاری دەكات لە گرووپی دەریایی دابێت یان لە گرووپەكەی دیكە.
Top