گواستنەوەی ئینتەرنێت لە رێگەی كارەباوە

گواستنەوەی ئینتەرنێت لە رێگەی كارەباوە
لەم سەردەمەدا ئینتەرنێت وەك زۆربەی پێداویستییەكانی ژیانی رۆژانەمان گرنگە. هەروەك كارەبا، ئاو، تەلەفۆن. ئینتەرنێتیش ئاوا شوێنی خۆی كردۆتەوە. زۆر شێواز هەن بۆ گواستنەوەی ئینتەرنێت وەك، لە رێگەی شەپۆلی مۆبایل، لەرێگەی Wi-fi لەرێگەی تەلەفۆنی نۆرماڵ. لەم دواییانەدا كۆمپانیایەكی ئەمریكی شێوازێكی دیكەی داهێناوە كە جیاوازە لەو شێوازانەی ئاماژەمان پێدان. شێوازەكەش ئەوەیە كە ئینتەرنێت لە رێگەی كارەباوە دەگوازنەوە بۆ شوێنی مەبەست. واتە بەكارهێنەر دەتوانێ لە پلاكی كارەباوە ئینتەرنێت وەربگرێت. گواستنەوەكەش بەهۆی ئامێرێكەوەیە كە بەناوی Splitter ac ناسراوە، دیارە ئەم شێوازە جارێ لە تاقیكردنەوە دایە، بەڵام ئەگەر سەركەوتوو بێت، نرخی ئینتەرنێت زۆر هەرزان دەبێت و خێراییەكەشی زۆر لەسەرێ دەبێت..
Top