ئەو ئامێرە خەیاڵەكان دەكاتە راستی

ئەو ئامێرە خەیاڵەكان دەكاتە راستی
قەت ئارەزووت كردووە كە بزانی لەم دیوی دیوارەوە چی لێیە و كێی لێیە. بزانی فلانە ژوورە چ كارێكی لێدەكرێت!! بەبێ ئەوەی كە بچیە ژوورەوە. واتە پشتەوەی دیوارەكان ببینی!! رەنگە بڵێی ئەمە مەحاڵ بێت. لە زانستدا هیچ شتێك مەحاڵ نییە. كۆمپانیایەكی بەریتانی ئامێرێكی دروست كردووە كە بەهۆیەوە ئەو دیوی دیوار دەبیندرێت. ئامێرەكە كە بە Prism 200c ناسراوە دەتوانی پشتەوەی دیوارەكان نیشان بدات. پاشان ئەو وێنەیەی كە دەیبینێت لەسەر شاشەیەك دەریبخات. ئەو ئامێرە زیاتر كاریگەری نیزامی هەیە، واتە بۆ سوپا دەگونجێت كە بەهۆیەوە بزانن دوژمن لە كوێ خۆی حەشارداوە. ئامێرەكە هیچ بەربەستێك ناناسێت تەنانەت دەتوانێت پشت دیوار و دارستان و خانووی بە چیمەنتۆ دروستكراویش ببینێت. ئامێرەكە دەكرێت بە كۆمپیوتەریش پێوەند بدرێت تا فەرماندە سوپاییەكان بتوانن لە شوێنی خۆیان كۆنترۆڵی شوێنەكە بكەن. كۆمپانیاكە هەوڵ دەدات ئامێرێكی لەوەش بەهێزتر دروست بكات كە بەهۆیەوە بكرێت تەنی بێ گیانیش لە پشت دیوارەكان وەك چەك و تەقەمەنی بدۆزێتەوە..
Top