BIOSی كۆمپیوتەر گۆڕانكاری بەسەردادێت

BIOSی كۆمپیوتەر گۆڕانكاری بەسەردادێت
یەكێك لە گرفتە ئاڵۆزەكانی كۆمپیوتەر، بەشی BIOSیەتی، كە ئەوبەشە بەهۆی ئاڵۆزیەوە نە تەنیا ئەوانەی كە شارەزاییەكی ئەوتۆیان لەسەر كۆمپیوتەردا نییە و لێی نازانن، بەڵكو شارەزاكانیش بەهۆی ئەوەی كە هەموو كات بەكارهێنەر دەبێ ئینگلیزی باش بزانێ و مانای دەقەكان تێبگات كە ئەمەش دژوارە..
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای گیگابایت پرۆگرامێكی نوێی بۆئەم بەشە دروست كردووە بەناوی Touch BIOS كە وەك هەر پرۆگرامێكی دیكە لە كۆمەڵێك ئایكۆن پێكهاتووە و ئایكۆنەكانیش دیارە بۆ چ مەبەستێكن. بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە بەبێ ئەوەی كە كۆمپیوتەرەكە ریستارت بكەیەوە تەنیا بە دوو گرتە ئەركەكانی بایۆس جێبەجێ بكەی.
Top