ڤیبره چۆن كار دهكات؟

ڤیبره چۆن كار دهكات؟
ڤێبرە یان «هەززە» یان «لەرە لەر» ئەو حاڵەتەیە لە هاندەكانی مۆبایلدا لەكاتە پێویستییەكان دەخرێتە سەر مۆبایل بۆ ئەوەی كە لەكاتی پێوەندی گرتندا دەنگی ئاگاداركردنەوەكەی مۆبایلەكە نەیەت و تەنیا ئامێرەكە بجوڵێتەوە. ئامێری ڤێبرە یەكێكە لەو پارچانەی كە مێژووی دروستكردنی بۆ چەندین دەیە دەگەڕێتەوە. دینەمۆكە زۆر سادەیە. كە ئەو دینەمۆیە پارسەنگێكی پێوەیە بەدەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە. هیچ جیاوازییەك نییە لەنێوان ئەو ڤیبرەی كە لە ئامێری گەمەی منداڵان و، هاندی مۆبایل و پشتێنەی خۆلاوازكردندا هەیە. تەنیا جیاوازییەكەیان لە سایز و قەوارەكەیاندایە. بەهۆی هێزی شەپۆلی تۆڕی مۆبایلەكەوە دەكەوێتە جوڵە و پارچە پارسەنگەكە بە خێراییەكی زۆر دەخولێتەوە.
Top