شاشه روون و شه فافه كان به ره و ته كنه لۆژیـیه كی نوێ

شاشه روون و شه فافه كان به ره و ته كنه لۆژیـیه كی نوێ
گۆڕانكاری لە جیهانی تەكنۆلۆژیادا ئەوەندە خێرایە بە جۆرێك كە ئەوەی دوێنێ وەك نوێ سەیر دەكرا، ئەمڕۆ لە ریزی كۆنەكانە، زۆر لەمێژ نییە كە لاپتۆپی دوو شاشەیی بەرهەمهاتوون كە لەم ژمارەیەدا باسمان كردووە. ئێستا نۆرەی داهێنانی شاشەی روون و شەفافە كە بە روونی ئەو دیوی شاشەكە دەبیندرێت.
كۆمپانیای سامسۆنگ لە پێشانگای ساڵانەی FPD china 2011 دا یەكەمین لاپتۆپی لەم جۆرەی خۆی نیشاندا، كە روونە و بە جوانی پشتەوەی شاشەكە دەبیندرێت. بەهۆی ئەوەی كە شاشەكە روونە كەمترین وزەی دەوێت، ئەوەش هۆكارێكە بۆ ئەوەی كە تەمەنی باترییەكەی زۆرتر بێت. هیچ دوور نییە سبەی حەوزی ماسی ماڵەوەتان هەم كۆمپیوتەربێ و بتوانی سەیری ئینتەرنێت بكەی و هەم حەوزی ماسیش بێت.
Top