گوگل به بێ نووسین مه به سته كه ت ده دۆزێته وه

گوگل به بێ نووسین مه به سته كه ت ده دۆزێته وه
گوگل ئیمپراتۆری دۆزەرەوە و بەدواداگەڕان لە ئینتەرنێتدا، لەم رۆژانەدا خزمەتگوزارییەكی نوێی خستۆتە ناو سایتەكەیەوە كە بە خزمەتگوزاری Speechify ناسراوە، لەم خزمەتگوزارییەدا بەكارهێنەر دەتوانێ تەنیا بە قسەو بەبێ تایب كردن لە ئینتەرنێتدا بگەڕێ. خزمەتگوزارییەكە ئێستاكە تەنیا لە گوگل كرۆمی ڤێرژنی 11دا سوودی لێوەردەگیرێ. خزمەتگوزارییەكە هەرچەندە ئێستا لە قۆناغی تاقیكاریدایە و بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام بە داهاتنی ئەو خزمەتگوزارییە هیوایەكی زۆر بەو كەسانە دەبەخشێت كە ناتوانن بنووسن، یان پەنجەكانیان لەكاركەوتوون، هەروەها دەكرێت بۆ نابیناكانیش زۆر سوودمەند بێت، بەومەرجەی ئەوەی دەیدۆزێتەوە بە دەنگ بیخوێنێتەوە. پرۆگرامنووسان هەوڵ دەدەن ئەو خزمەتگوزارییە هەر لە چوارچێوەی سایتی گوگلدا نەمێنێت و لە فەیسبووك و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیشدا پەرەی پێبدەن.
Top