لابردنی نویزو ده‌نگی زیادی كوالیتی به‌خشین به ئاوازه‌كان

لابردنی نویزو ده‌نگی زیادی كوالیتی به‌خشین به ئاوازه‌كان
زۆر جاران ئه‌وه‌تان بۆ هاتۆته پێش كه كه گۆرانییه‌ك یان فایلێكی ده‌نگیتان له ئه‌نته‌رنێت یان له‌سه‌ر CD یان فلاش میمۆرییه‌ك دابه‌زاندۆته سه‌ر كۆمپیوته‌ر، كه‌چی ده‌نگه‌كه كوالیتی به‌رزنه‌بووه و ده‌نگی زیادی تێدابووه، به‌جۆرێك كه نه‌توانیوه سوود له ده‌نگه ئه‌سڵیه‌كه وه‌ربگریت، پرۆگرامی sound normalize ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه كه كه كوالیتی ده‌نگ بباته سه‌رێ و هه‌رچی خشه و ده‌نگی زیادییه بیسڕێته‌وه. جگه له‌وه‌ش ده‌توانێ فۆرماته ده‌نگییان بگۆڕێت. چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی پرۆگرامه‌كه ئه‌وانه‌ن:
- سوود وه‌رگرتن له چه‌ندین شێوه و تێستی لایه‌كانی ده‌نگ بۆ باشتركردنی كوالیتی.
- لابردنی ده‌نگه زیادییه‌كان.
- گۆڕینی فۆرماتی فایله‌كان بۆ یه‌كتر.
- شێوازی به‌كارهێنانی ئاسان و ساده، گونجان له‌گه‌ڵ گشت ویندۆزه‌كان..تاد.
Top