چەند رێنماییەك بۆ بەكارهێنەرانی لاپتۆپ

چەند رێنماییەك بۆ بەكارهێنەرانی لاپتۆپ
زۆر لەئێمە لاپتۆپی هەیە بەكاری دێنێ و زۆرجار لاپتۆپەكان تووشی گرفت دەبن لەكاتی كاركردندا بەتایبەتی گرفتی خاوبوونەوە و گەرم بوون و سستی كاركردن، زۆر جاری واهەیە كەدەبێتە هۆی ئەوەی لاپتۆپەكەت فۆرمات بكەی، كە لەراستیدا كێشەی ویندۆز نییە، بۆیە بەهۆی تاقیكرنەومان لەسەر لاپتۆپ دەركەوتووە كە پێویستە چەند رێنماییەك بەكار بهێنین بۆ ئەوەی لاپتۆپەكەمان پارێزراو بێ.
-1 لەكاتی بەكارهێنانی لاپتۆپ و كوژراندنەوەی بلوتوس و یان وایەر لێست كە وزەكی زۆری لاپتۆپەكە دەبات سستی دەكات.
-2 دانەنانی سیدی لەناو سیدی درایف كەدەبێتە هۆی سەرقاڵ بوونی لاپتۆپەكە تەنیا لەكاتی پێویستدا.
-3 بەستانی FAN PAD لەژێر لاپتۆپەكە بۆ یارمەتی دان لەكاتی ساردكرنەوەدا.
-4 نەرم بەكار هێنانی كیبۆردەكە لەكاتی نووسین تاوەكو كیبۆردەكە تێك نەچێت.
-5 دووركەوتنەوە لە خواردن خواردنەوە لەسەر لاپتۆپ.
-6 لەكاتی پڕبوونی شەحنی پاتری لێكرنەوە لەسەر كارەبا، چونكە بەردەوامی كارەبا لەسەر لاپتۆپ دەبێتە هۆی تەمەن كورتی پاتری لاپتۆپەكە.
-7 لەكاتی بەكارهێنانی لاپتۆپ بەپاتری پێویستە رووناكی شاشەكە كەم بكەیتەوە بۆ ئەوەی لاپتۆپەكە زیاتر كار بكات.
-8 لەكاتی هەڵگرتنی دانەنانی هەموو كەلو پەلێك لەسەر شاشەی لاپتۆپەكە.
-9لەكاتی بەكار هێنانی لاپتۆپ داخستنی هەموو ئەو بەرنامانەی كە ئۆتۆران كراونەوە لەناو تاسك مانیجەری خوارەوە تەنیا لەكاتی پێویستی خۆتان بیكەنەوە و ماسنجەر و سكایپی یاهو.
بەكارهێنانی ئەم جۆرە رێنماییانە وادەكات كە لاپتۆپەكەت تەمەنی درێژبێت و پارێزراو بێت لەشكان یان تێكچوون.
Top