زانستی هارد دیسك

زانستی هارد دیسك
هارد دیسك ئەوبەشە گرنگەیە كە بەشی پێنجەم دێت لەبەشەكانی كۆمپیوتەر، هارد بۆ خەزنكردنی داتاكان و شوێنی ویندۆزە كە كارەكانی تێدا ئەنجام دەدات، لە سۆفت وێردا دوو بەشی هەیە، یەكەم: دۆز كە بەشێوەی فەرمان كردن واتە بەنووسین كارەكان ئەنجام دەدات. دووەم: وێندۆزە واتە بینینە بەچاو ئەو فەرمانانە بەشێوەی دیتن و كلیك كردن فەرمانەكان ئەنجام دەدرێت هەموو كردارەكان بەچاو دەبینرێن.
هاردیسك لەڕووی پێكهاتنیەوە بەشی یەكەم مەزەر بۆردە كارە كارەباییەكان ئەنجام دەدات و دووەم بەشی فرچە و قۆڵە گەیاندنی داتاكان بۆ سەر دیسكە كە بەشی سێیەم سیدی ئاسنییە كە لەماددەی نیكل و ماددەی ئای فۆنی تێدایە كەتوانای وەرگرتن و دانەوە و سڕینەوەی هەیە، بەشی چوارەم ماتۆری ڕۆتۆلیە كە بەشێوەیەكی زۆر خێرا كاردەكات، دروستكردنی هارد لەشێوێنێك دەبێت كە دوور بێت لەتیشكی رووناكی و بەهەوای پەستۆك دادەپۆشرێت، ئەگەر هاتوو ئێمە هاردێكمان كردەوە ئەوا راستەوخۆ لەكار دەوەستێت بەهۆی بەركەوتنی هەواو تیشكی خۆرەوە، هارد لەداڕشتنیدا بەسێ جۆر دادەڕێژێت، یەكەم: داڕشتنی fat كەبۆ ئەو ویندۆزانەن كە هاوكێشەی كاریان لەسەر هارد 8 بیت دەبێ وەكو ویندۆز 95 و nt و win2 كە ئەو ویندۆزانە لەسەرەتای ساڵانی نەوەتەكان دروست كرابوو، داڕشتنی دووەم: fat32 بۆ ئەو ویندۆزانە دەبێ كە هاوكێشەی كاریان لەسەر هارد 16 بیت دەبێ وەك وێندۆز 98 وێندۆز منینیۆم، سێیەم: داڕشتنی ntfs كە بۆ ئەو ویندۆزانە بەكاردێت كە هاوكێشەی كاركردنیان لەسەر هاردەكە 32 بیتە و هاردیسك لەخێراییدا جۆری هێواش و خێرای هەیە كە هێواش ئەو هاردانە دەگرێتەوە كە لە چركەیەدا 2700 جار دەخولێتەوە و هاردی خێرا ئەو هاردانە دەگرێتەوە كە خێرایەكەی لە چركەیەدا 27000 جار دەخولێتەوە. هاردیسك لەڕووی كێبلی بەشەوە دوو جۆرە، یەكەم: IDEو جۆری دووەم: SATAیە. جۆری تری هەیە ئەویش SISCZEیە كە بۆ ئامێری پلۆتەر بەكاردێت.
هارد لەڕووی داتاوە دوو جۆری هەیە، هاردی میدیایی كەتایبەت بۆ كاری وێنەیی بەكارێت و دروستكردنی جیاوازە بە تایبەت بۆ كەشتیەكانی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكەكان بەكاردێت. جۆری دووەمیان داتاكانە بەگشتی ئەو هاردانە كە ئێمە رۆژانە بەكاری دێنین، ئەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی تێكچوونی هارد، یەكەم: پچڕانی كارەبا بە بەردەوامی لەكاتی كاركردنیدا. دووەم: هۆكاری بەردانەوە لەشوێنێكی بەرز بۆ خوارەوە. سێیەم: هۆكاری موگناتیس لێدان یاخود لێی نزیك بكرێتەوە بەتایبەتی بەكارهێنانی مۆباییل كە دەبێتە هوی بزوێنی هاردەكە و ئاراستەكەی تێك بچێتە، چۆنیەتی زانینی پەككەوتنی هارد، یەكەم: دەنگێك پەیدا دەكات لەكاتی كار كردنیدا. دووەم: گەرمبوونی هارد زیاد لەوەی كەهەستی پێدەكەیت. سێیەم: درەنگ هاتنە سەر كاری ویندۆز. هارد زۆر شێوەو قەبارەی هەیە، هاردی لاپتۆپ بچووكە و وهادری دیسك تۆپ گەورەیە و هاردی میدیا گەورەترە.
Top