توانای خەزنكردن لە DVDدا گەیشتە 400 گیگابایت

توانای خەزنكردن لە DVDدا گەیشتە 400 گیگابایت
دیسكی DVD ئەو ئامێرەیە كە توانای خەزنكردنی داتای هەیە، هەتا ئێستا ئەوەی لە بازاڕەكانی جیهاندا بە فرەیی بەرچاو دەكەوێ، دیسكی DVD لە قەوارەی خەزنكردندا 4 گیگا و 9 گیگایە. لەم دواییانەدا دیسكی blu-ray هاتە بەرهەم كە توانای خەزن كردنی دەگاتە 25 گیگا.
كۆمپانیای پایونیر توانیویەتی یەكەمین نەوەی نوێی دیسكی DVD بەرهەم بێنێ كە دەكرێ بڵێن وەك كۆگایەكی گەورەی داتای دابنێین، قەوارەی خەزن كردن لەو دیسكەدا 400 گیگایە. كۆمپانیاكە رادەگەیەنێ كە لە هەوڵدایە ئەو قەوارەیەش زیاتر بەرێتە سەرێ و لە ماوەیەكی كەمدا توانای خەزن كردن لە دیسكی DVDدا بگەیەنێتە یەك ترابایت.
Top