چۆنێتی خاوێنکردنەوەی ئامێری جلشۆر

چۆنێتی خاوێنکردنەوەی ئامێری جلشۆر
رەنگە بۆنی ناخۆشی ئامێری جلشۆرەکەت چەند هۆکارێکی هەبێت، کە وایکردووە لە دوای شتنیان جلوبەرگەکان بۆنێکی ناخۆشیان لێ بێت٠
بۆ ئەوەی لەم کێشەیە بەدوور بیت و، جلوبەرگەکانت بە بۆنخۆشی بمێننەوە، پێویستە بۆ خاوێنکردنەوەی ئامێری جلشتن، ئەم رێگایە بەکار بهێنیت.
پێکهاتەکان:
- دوو کوپ سرکە (خل)
- چارەکی کوپێک بیکاربۆناتی سۆدیۆم
- چارەکی کوپێک ئاو

چۆنیەتیی بەکارهێنانی:
ئاو و بیکاربۆناتی سۆدیۆم بە شێوەیەکی باش تێکەڵ دەکرێت، پاشان تێکەڵەکە دەکرێتە شوێنی پاککەرەوەکان.
سرکە (خل) بە بێ هیچ تێکەڵەیەکی دیکە دەکرێتە ناوحەوزی ئامێرەکە، پاشان کار بە ئامێرەکە بکەو، چاوەرێ بکە تا کۆتایی، دواتر دەتوانی ئەو دەرگا بچووکە بکەیتەوە، کە لە بەشی خوارەوەی ئامێرەکەیە، بۆ ئەوەی هەرچی پاشماوە، یان کلسێک لە ناو حەوزی ئامێرەکەدا مابێت، بە تەواوی بێتە دەرەوە،هەمیشەش دەرگای ئامێری جلشۆرەکەت لە دوای جلشتن بەکراوەیی بەجێ بهێڵە٠

گوڵان میدیا- شیلان
Top