جاران شوێن و بازاڕی بۆن و بەرام جمەی دەهات، تەنانەت بۆنە گرانبەهاكانیش خواست و داوای زۆریان لەسەر بوون، بەڵام لەگەڵ هاتنی كۆرۆنا كە هەندێك دەڵێن ڤایرۆسێكی بێ بۆنە، بۆن و بەرامی نەهێشت و لە پێشوو و ئێستادا بازاری بۆنەكان كز و سستی پێوە دیارە، هەروەها بەهۆی پۆشینی دەمامكەوە ئێستا ناتوانی بە ئاسانی بۆنی كەسانی دەیكەت بۆ بێت، (دونیا رەئوف) لە شوێنی (عتور دوبەی) دەڵێ: «وەك دەزانین كۆرۆنا لە رێگەی هەناسەوە بڵاو دەبێتەوە، بۆنیش وەك كەرەستەیەك كە بە هۆی پەمپەوە لە خۆ دەدرێت، هەروەها دەبێتە سەرچاوەی هەڵگرتنی ڤایرۆس، بۆیە لە دوای كەرەنیتینەوە كە مۆڵ و شوێنەكان داخران، بەم چەشنە ئێمەش زەرەرێكی زۆرمان كرد، جاران ئاسایی بوو، خەڵك بۆنەكان بە دەستی خۆی بگرێت و تاقییان بكاتەوە، بەڵام ئێستا پێویستە ئێمە لەسەر شتێكی تاقیكردنەوە بۆنەكە وەك نموونە لێ بدەین و، پاشان بیدەن بەوانەی سەردانمان دەكەن، جگە لەوەش ئێستا زۆربەی خەڵك دەمامكی لە دەم و لووتە، بۆیە ئەگەر بۆنیش لە خۆت بدەیت، كەسانی دیكە هەستی پێ ناكەن، باری داراییش كاریگەری تەواوی هەیە لەسەر كڕینی بۆن، پێشتر خەڵك بۆنی گران، یان چەند بۆنێكی دەكڕی، ئێستا زیاتر خوازیاری بۆنی هەرزانن و بەشێكی زۆری خەڵكیش تەنیا بۆنەكان تاقی دەكەنەوە و نایكڕن.»