هەنگاوە دروستەكانی بۆیە كردنی نینۆك

هەنگاوە دروستەكانی بۆیە كردنی نینۆك
كێشەیەكی گەورەی خانمانە، بە تایبەت لەو كاتەی كە خەریكی بۆیەكردنی نینۆكەكانیان دەبن، بە چەشنێك زۆربەی جار هەڵە دەكەن، یان رەنگەكانیان بە جوانی لە نینۆكەكانیان نادەن، ئەمەش وایكردووە كە سواندنی بۆیەكان ببێتە كێشەیەك، چارەسەری ئەو حاڵەتەش بە هەنگاوە دروستەكانی بۆیە كردنە، بەم شێوەیەی خوارەوە: سەرەتا پێویستە بۆیەی پێشوو لە نینۆكت نەمێنێت، ئەوەش بە جوولەی بازنەیی تا بە تەواوی بۆیەكە لێ دەبێتەوە، دواتر پەنجەكانت بخەرە ناو ئاوێكی شلەتێن، كە پارێزگاری لە شكانی نینۆكەكانیش دەكات، پێستی مردووی دەوروبەری نینۆكەكانت لێبكەرەوە، پاشان نینۆكت وشك بكەرەوە، ئەگەر نینۆكەكانت پێویستیان بە كرتاندن بوو، بەشێكی بچووكیان بكە، یان بە مەورەدەكە رێكیان بخە، بەپێی حەزی خۆت شێوەیەكیان بۆ هەڵبژێرە كە بازنەیی و چوارگۆشەیە، پاشان كرێمی بریقەدار لە نینۆكەكانت بدە، كە تەنێكی سادە بێت، دواتر كرێمی تەڕكردن بەكاربهێنە، لە كۆتاییدا بۆیەكە لە نینۆكەكانت بدە، مەهێڵە بەر پێستت بكەوێت وا چاكە دوو تەنی لەسەر یەكی لێبدە، تا بە جوانی بۆیەكە نینۆكت دەگرێت.
Top