بۆ ئەوەی بۆن زۆرترین ماوە بمێنێتەوە

بۆ ئەوەی بۆن زۆرترین ماوە بمێنێتەوە
لە وەرزی زستاندا پێویستت بە بۆنێكی خۆش و سەرنجڕاكێشە، ئەگەرچی جلەكانت زۆرن و زۆربەیان ئەستوورن، كە رەنگە گەرمات ببێت و بۆنیشت ناخۆش بكات، بۆیە لێدانی بۆنوبەرام تا سەرنجڕاكێشتر و رازاوەتر دەربكەویت، بەشێكی جوانیت دەبێت، لە زستاندا چەند رێنماییەك هەن بۆ لێدانی بۆن، كە بریتیین لە: ئەگەر جەستەت تەڕ بوو، واتە دوای خۆشۆردن چاكترە بۆن لە خۆت بدەی، بەهۆی ئەوەی لێدانی بۆن لە جەستەی وشك، بۆنەكە زووتر دەڕوات و نامێنێت، بەڵام كاتێك جەستەت تەڕە بۆنەكە دەچێتە نێو خانەكانی لەش و بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێنێتەوە، ئەگەر لە كاتی ئاساییدا بوو، دەتوانی كرێم بەكاربهێنێت و پاشان بۆن لە خۆت بدەیت. لە دوای دەرچوون لە گەرماو، راستەوخۆ بۆن لە خۆت بدە، بە مەرجێك جەستەت وشك بكەیتەوە تا كاتی پاك و خاویندا بۆنەكە كاریگەری خۆی هەبێت، كاتێك بۆن لە شوێنێكت دەدەیت، نابێت بۆنەكە پەرت بكەیت، بەڵكو دوای لێدانی پەمپەكە، دەست لەو شوێنە مەدە كە بۆنەكەت لێ داوە، هەوڵدە بۆن لەو شوێنانە بدە كە لە رێگەی دەمارەكانەوە هەست بە لێدانی دڵ دەكەیت، وەك مل و گوێچكەكان و ئانیشك و شوێنی كاتژمێری دەست و روومەت، بەهۆی بوونی دەمارەكان لەو شوێنانەوە، بۆنەكە بۆ زۆرترین ماوە دەمێنێتەوە.
Top