مەملەكەتی گژوگیای سەوز

مەملەكەتی گژوگیای سەوز
وێنەگرێكی چینی بە ناوی (تانج یاهۆنگ) دەرئەنجامەكانی ئەو راپۆرتەی رەتكردەوە، بەڵگەشی بۆ قسەكەی وێنەی ئەو گوندە چۆڵكراوە بووە كە دەكەوێتە كەناری (ئەرگەبیل شینگسی) لە نزیك روباری (یانگتسی) كە لە درێژترین روبارەكانی وڵاتی چینە و سێیەم درێژترین روباری جیهانە، ماوەی (50) ساڵە خەڵكی ئەو گوندە شوێنەكەیان جێهێشتووە بەهۆی دوورەدەستیی شوێنەكە و بەرزیی رادەی شێ، ئێستا سەراپای ئەو گوندە بە سەوزایی داپۆشراوە، تەنانەت نێو خانوو و شەقامەكانیش بە گژوگیای سەوز داپۆشراون، ئەوەش وەك وەڵامێكە بۆ ئەو راپۆرتە كە سرووشت جوانیی خۆی تێك نادات، بەڵكو پارێزگاریی لێ دەكات.
Top