دەمامك و تاخمە جلی دەوامی فەرمی و سەر كار

دەمامك و تاخمە جلی دەوامی فەرمی و سەر كار
لە وەرزی سەرما و بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنادا، پێویستت بە جلێكی باش و گەرموگوڕ دەبێ، هەروەها دانانی ماسك و دەمامكیش مۆدێكی تازەی پۆشاكەكانن، ئەوانەی كاری رۆژانەیان هەیە دەوامی فەرمی بێت، یان كەرتی تایبەت، پێویستە دەمامك و جلەكانیان پۆشتە بن، ئەو مۆدانەی كە بۆ كاتی كاركردن دەپۆشرێن، بریتیین لە: بەدلەی ئافرەتان، وەك ماركەی بۆتیگا ڤێنتا ئاماژەی پێ كردووە، ئەوانەی دوو تەلی لەسەر شانە و بەشی خوارەوەی تا سەر ئەژنۆ و درێژتریشن، لەگەڵ قەمیس و پانتۆڵ دەپۆشرێن، تیۆر جلێكی دیكەی ناسكە بۆ كاتی دەوام، كە ماركەی پرادا ئاماژەی پێ دەدات، بریتییە لە چاكێت و تەنوورە و پووتی درێژ، چۆلی ئاماژە بە مۆدی چاكێت و تەنوورە دەكات، كە لەگەڵ قەمیس و سویتێك دەپۆشرێن، ماركەی سیلین گرنگی بە پانتۆڵی كابۆی جینز و چاكێت دەدات، بە مەرجێك چاكێتەكە لە فەروە بێت، هەروەها چاكێتی درێژ و كراوە مۆدێكی ناسكی جلەكانی دەوامی فەرمی و سەر كارن، دەمامكیشت لە بیر نەچێ ئەگەر لە رەنگی جلەكە، یان لەگەڵ رەنگێكی دەستە جلەكەت بیگونجێنیت، مۆدێكی ناسكی دەبێت.
Top