هەنگاوەكانی پاككردنەوەی گوارەكان

هەنگاوەكانی پاككردنەوەی گوارەكان
لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەو نەخۆشییانەی كە لە رێگەی پیسی و ڤایرۆسەكانەوە بڵاو دەبنەوە، پێویستمان بەوپەڕی پاك و خاوێنی و ئاگاداربوون و پاراستنی جەستە و كەرەستەكانمان دەبێت، گوارە وەك خشڵێكی سەرەكی كە هەمیشە لە گوێچكەی ئافرەتاندایە، پێویستە پاك و خاوێن رابگیرێت، بەهۆی ئەوەی نزیكە لە گوێچكە، چونكە كە ئارەقە دەكەیت، یان تۆز و خۆڵی سەر قژ دەكەوێتە خوارەوە و لەسەر گوارەكان كۆ دەبنەوە، بۆیە دەتوانیت گوارەكان بە چەندین رێگەیەك پاك بكەیتەوە، لەوانە: سەرەتا دەستەكانت بشۆ، دواتر دوو پەرداخ ئاو گەرم بكە تا دەگاتە ئاستی كوڵان، ئەنجا گوارەكانت بهێنە و بۆ ماوەی (20) خولەك لە ناو ئاوەكەی دابنێ، دواتر دەریانبهێنە و بە پارچە قوماشێكی پاك وشكیان بكەرەوە، یان بە بەكارهێنانی فڵچەیەك تەواوی گوارەكە پاك بكەوە، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیانشۆ، لە كۆتاییدا لەسەر پارچە قوماشێك، یان كلینكسێكی پاك دایانبنێ، تا بە تەواوی وشك دەبنەوە، دوای ئەوانە گوێچكەكانت پاك بكەرەوەو دووبارە گوارەكان لە گوێ بكە.
Top