نمایشی جلوبەرگ لە دەشت و دەر

نمایشی جلوبەرگ لە دەشت و دەر
ترس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا تەواوی ژیانی لە جیهاندا گۆڕی، تەنانەت نمایش و پیشانگاكانیش وەك خۆیان نەمان و گۆڕانكاری بەسەر شێوەی ستانداردی خۆیاندا هات، پێشتر نمایشی جلوبەرگ لە شوێنی داخراودا ئەنجام دەدرا، بەڵام بەهۆی ترس لە نەخۆشی و بڵاوبوونەوە و بەریەككەوتن، دیزاینەر و ئامادەكاری نمایشی فاشیۆن (جۆناتان ئەندرسۆن) هەڵسا بە ئەنجامدانی نمایشی جلوبەرگەكان لە شوێنێكی دوور لە قەرباڵغی و خەڵكدا، جۆناتان بەڕێوەبەری ماركەی (لۆی و جی دەبلیۆ ئەندرسۆن)ە، كە لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا توانی نمایشێك بۆ جلەكانی بكات، كە لە دەشت و دەر ئەنجام درا، ئەو هەوڵەی لەو كاتەدا بوو كە نابێت نمایشەكانی جلوبەرگ لە شوێنە داخراوەكاندا ئەنجام بدرێن، دوای ئەوەی پۆلیس ئاگاداری كارەكەی دەبن، دەچن سەردانی دەكەن، ئەویش بەپێی رێنماییەكان دەڵێ: «كارێكی هەڵەم نەكردووە و لە رێنماییەكاندا نەهاتووە كە نابێت نمایش لە دەشت و دەر و بەبێ ئامادەبووان و خەڵك بكرێت».
Top