لە وەرزی سەرمادا، پێویستت بە كۆمەڵێك جلوبەرگی پۆشتەی گەرموگوڕە، تا لە سەرمای بەتین پارێزراو بیت، هەروەها مۆدێكی نایابی جلوبەرگت لەبەردا بێت، چاكێتەكان ئەو كێشەیەت بۆ چارەسەر دەكەن، چونكە پۆشینی چاكێت جگە لەوەی لە سەرما دەتپارێزێت، مۆدێكی سەرنجڕاكێشە بۆ دەرچوون و دەوامی فەرمی و زانكۆ، ئەو ماركە جیهانییانەی كە باون لە بواری جلوبەرگدا، بریتیین لە شانێل و فێندی و گوتشی و ماكس مارا، هەر یەكێك لەو ماركانە جۆرە چاكێتێكی بۆ وەرزی سەرما داناوە، وەك: شانێل كە بە چاكێتێكی كورت و پشتێنێك لەسەری كە زیاتر لە رەنگی رەش و پەمەیین، ماركەی فێندی چاكێتی پێستیان هەڵبژاردووە، كە لە رەنگی پەمەیی و سوور و قاوەییە، ماركەی گوتشی بە چاكێتی دوگمە گەورە لە پێشەوە و بە پشتێنێك لە خودی چاكێتەكە جەستەی خانمان جوانتر دەكات، ماركەی ماكس مارا، چاكێتێكی زەبەلاح كە لە فەروو دورست كراوە و نەرم و نیانیی پێوە دیارە و لەگەڵ پووت دەپۆشرێت، تواناكانی خۆیی خستۆتە روو.