شاژن بە دەمامكەوە دەركەوت

شاژن بە دەمامكەوە دەركەوت
دوای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە هەموو وڵاتانی جیهان بە گشتی و بەریتانیا بە تایبەتی، ماوەیەكی زۆر بوو شازنی ئەو وڵاتە خۆی كەرەنتین كردبوو، دوور لە خەڵك و جەماوەر ژیانی رۆژانەی خۆی بەڕێ دەكرد، كە پێشتر هەردەم لە نێو خەڵكدا بوو، بەڵام كۆرۆنا وایكرد شاژن لە ماڵ بێت و نەتوانێت بێتە دەرەوە. ئەلیزابیتی دووەم كە ئێستا تەمەنی (94) ساڵە، تا مانگی 11ی ئەمساڵ لە هیچ شوێنێكی گشتیدا نەبینراوە، دواجار بە دەمامكەوە بەشداریی كرد لە ئاهەنگی رێزلێنان لەو جەنگاوەرانەی كە لە جەنگدا گیانیان سپاردووە، دەمامكاكەی شاژن لەلایەن دیزاینەری كۆشكی شاژن بە ناوی (ئەنجیلا كەیلی) دروست كراوە، كە دوای ئەوەی پشكنینی تەواوی بۆ دەكرێت بۆ دڵنیا بوون لەوەی كە دژە ڤایرۆس و هەر ماددەیەكی دیكەی زیانبەخشە، ئینجا شاژن بەكاری دەهێنێت، هەر بەم بۆنەیەوە دواجار شاژن لە نێو خەڵك بۆ جاری یەكەم و دوای (9) مانگ لە دووری خەڵك، لە نێو خەڵكدا بینرایەوە.
Top