گوارەی شێوە و رەنگ ئەڵماس ناسك و سەرنجڕاكێشە

گوارەی شێوە و رەنگ ئەڵماس ناسك و سەرنجڕاكێشە
بەهۆی ماسكەكانەوە لەم ماوەیەدا تەنیا گوێچكەكان بە دەرەوەن، هەروەها پۆشینی دەستكێشیش دەبێتە هۆی شاردنەوەی بازن و دەستبەندەكانی دەست، بەم چەشنە پێویستە گرنگی بەو ئێكسسوارانە بدرێت كە بەدەرەوەن، وەك ملوانكە و گوارە. گوارەكان بەهۆی ئەوەی هەمیشە بەرچاون جوانترین مۆدی خشڵەكانن و دیارن، تا ئەم ماوەیە تێدەپەڕین، پێویستە گرنگی بە گوارە و ملوانكە بدەین، تا رەوشی ژیان ئاسایی دەبێتەوە. گوارەی گەورە بۆ ئەوانەیە كە گوێچكەیان بچووكە، پێچەوانەش راستە كاتێك كچێك گوێچكەی گەورە بێت، وا چاكە گوارەیەكی بچووك لە گوێ بكات، تا هاوسەنگی لە نێوان شێوەی گوارە و گوێچكەكاندا رێكبكەوێت. ئێستا مۆدی باوی گوارەیە لە رەنگی ئەڵماس، كە رەنگێكی سەرنجراكێش و نایابە لە جوانیدا، هەروەها لەگەڵ روخساری خانمان شیاوە، بەتایبەت ئەگەر شێوەی گوارەكە گەورە و بازنەیی بێت، كچانیش دەتوانن مۆدی لەم جۆرە گوارەیە لە گوێیان بكەن، تا شۆخ و شەنگێك بن لە بەرچاوی هەمووان.
Top