پاك و خاوێنی لە دیكۆری ژووری چێشت و ناندێندا

پاك و خاوێنی لە دیكۆری ژووری چێشت و ناندێندا
تا دەتوانی پارێزگاری لە پاك و خاوێنیی ژووری چێشتخانەدا بكە، تا لە هەموو ڤایرۆس و پەتایەك بەدوور بیت، ئەو خواردنانەی دەیانهێنیتەوە بەجوانی بیانشۆرەوە، هەروەها هەوڵبدە هیچ ئاسەوارێكی پیسییان پێوە مەهێڵە، چونكە دیكۆری ماڵ بەندە بە دەستڕەنگینی تۆوە، كاتێكیش كە شێوازێكی جوان لە دیكۆری ماڵەكەتدا بەرجەستە بكەیت، ئەو كاتە كارامەیی تۆ بەسەر كارەكانتەوە دیار دەبێت، هەر بەشێكی دیكۆری ماڵ پێویستی بە گرنگیدانی رۆژانە و جێدەستی تۆی خانم دەبێت، چونكە ماڵەكەت چەند خاوێن و رەنگین بێت، هێندە سەركەوتنە بۆ خۆت. پێویستە دیكۆر و جوانیی ماڵەكەت لە پێشەوەی هەموو كارەكان دەبێت، بۆیە تادەتوانی ئەو لایەنە فەرامۆش مەكە و لەبەرچاوی بگرە. ژووری چێشتلێنان بەشێكی گرنگە لە ماڵەكەت، بۆیە هەردەم بە پاكی و جوانی رایبگڕە، بۆئەوەی ئەگەر كەسێك ویستی بچێتە ژووری ناندینەكەت، دڵی پێی بكرێتەوە و بزانێت كە تۆش وەك خاتوونێك ئەو دیكۆرە جوانەت داناوە. كەرەستەكان هەر یەكە بەپێی گرنگیی خۆیان لە ژووری چێشتخانەی ماڵەكەت دابنێ، هەوڵبدە هەردەم دیمەنی ئەو ژوورە كراوە و بەرچاو و بۆن خۆش بێت، بۆئەوەی ئەگەر ویستت بچیتە ئەو ژوورە حەزت بۆ خواردن و خواردنەوە بچێت، نەوەك بە بینینی ئەو ژوورە بێتاقەت و بێزار بیت.
Top