نمایشی جلوبەرگی سەرشەقام

نمایشی جلوبەرگی سەرشەقام
مێژووی نمایشی جلوبەرگ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشت سەدەكانی زایین، كە یەكەم نمایشی جلوبەرگ لە ساڵی (1890) لە ئەمریكا كرا، لەو كاتەدا كۆمەڵە كچێك بە جلی جوانەوە بە نێو بازاڕ و شوێنە گشتییەكاندا دەهاتن و دەچوون، دواتریش نمایشەكە پەرەی پێ درا و كاری لەسەر كرا، تا ساڵی (1920) یەكەمین نمایشی جلوبەرگی سەر شەقام كرایەوە، كە ئەوەش لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانی لەلایەن ئافرەتێكەوە بە ناوی (پینار كلایر) بەڕێوە چوو، كە كۆمەڵێك جلی ئامادە كردبوو تا لە داهاتوودا بیانفرۆشێت، ئەوە بوو كۆمەڵێك كچی هێنابوو، ئەوانیش جلەكانیان لەبەر كردبوو و لەسەر شەقامەكانی ئەو شارە دەهاتن و دەچوون، كە بووە جێگەی سەرنجی زۆربەی خەڵكی ئەو شارە، تەنانەت هەر لەكاتی نمایشەكەوە داوای نمایشكار و جلەكانیشیان دەكرد.
Top