ماسكەكان بۆنەتە كەرەستەیەكی سەرەكی بۆ خەڵك، وەك كەرەستەیەكی خۆپارێزی لە ڤایرۆس و گواستنەوەی نەخۆشییەكانی هەناسە و هەوا، پێشتر شێوەی ماسكەكان ئاسایی بوون، بەڵام كۆمپانیا و كارگەكانی دروستكردنی ماسك ئەو هەلەیان قۆزتەوەتەوە و لە ئێستادا لە پێشبڕكێدان كە كامەیان داهێنان لە بواری ماسك دروستكردندا بكات، دروستكردنی ماسك بە شێوەی سێ رەهەندی جوانتر و سەرنجڕاكێشترە، (لۆكا دیلیا) داهێنەری ماسكی سێ رەهەندی كە ئامێری تایبەتی دروست كردووە بۆ ماسكی سێ رەهەندی (D3) دەڵێت: «ئەو جۆرە ماسكە جگە لەوەی لەسەر دەم دادەنرێت، هەروەها تەنێكی شووشەیی وەك بەرگری دەخرێتە سەر، بەمەش پارێزراو دەبیت لە پژمین و كۆكە و هەر ڤایرۆسێكی دیكە، ئەمەش ئەوەیە كە خەڵك داوای دەكات، كە بەپێی خواست بێت و سەرنجڕاكێش بێت، تا لە شوێنی گشتی بیبەستن، هەروەها بۆ ئەوانەش بەشداریی ئاهەنگ و بۆنە تایبەتەكان دەكەن.