خشڵەكانی جوانكاری، رۆژ بە رۆژ لە بەرهەمی تازە و نوێدا خۆیان دەبیننەوە، هەروەها هەر كەرەستەیەك بۆ شوێن و بۆنەیەكی تایبەت بەكار دەهێنرێن، لە ئێستادا ماسكەكانی دەموچاو زۆربەی ئەو خشڵ و ئێكسسوارانەیان داپۆشیوە كە پسپۆڕانی جوانكاری هەوڵدەدەن ماسك بكەنە خشڵێكی دیار و بەرچاو، ئیتاڵییەكان هەموو كارێك دەكەن تا ئەو پەتانە ئاسان بكەنە سەر خۆیان و كارێك بكەن، كە ماسك ببێتە شتێكی جوان و شارستانی و گشتی. سیردیۆ ماتاریلا: «ماسك بپۆشن ئەگەر داواشتان لێ نەكرابوو، یان نەخۆشیش نەبوون». ئەلیگران كارین، پسپسۆڕی جوانكاری لە شۆپی رۆما ڤانتاج دەڵێ: «ئێستا خەڵك وەك نمایش ماسك بەكار دەهێنن، سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكە خەڵك بەدڵیان نەبوو كە ماسك بپۆشن، بەڵام دواتر شێوازی ماسكەكان گۆڕدران و بە چەندین شێوەی جیاواز، نمایشكارانی ئۆپێرا و ئامێری تایبەت بە دروستكردینی ماسك و ماسكی سێ رەهەندی دروست كران».