ئۆركێسترای جاران كە تام و چێژێكی بێسنووری هەبوو، لە سەردەمی كۆرۆنادا بێكەس و شەل و پەل بووە، لە رێنماییەكانی كۆرۆنادا هاتووە دووری نێوان كەسەكان پێویستە، لە پێشوودا ئەندامانی ئۆركێسترا و میوزیك نزیكی یەك بوون، بەڵام كۆرۆنا ئەوانیشی لە یەكتر دوورخستەوە، لۆرین بایل دابەشكەری میوزیك لە ئۆركێسترای میویزی پاریز دەڵێ: «نزیكەی (100) كەسین زیاتر لە (50 تا 60) كەسیش بەشدار دەبن، ئەوەش پێویستە بەپێی رێنماییەكان جێبەجێ بكرێت، چونكە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتاكە». پاسكل میەیلی كەمانژەن لە ئۆركێسترای پاریس دەڵێ: «ئێمە پەیڕەوی رێنماییەكان دەكەین، هەروەها دووركەوتنەوە چۆن لە دەرەوە هەیە، هەروە ها پێویستە لە نێو ئەندامانی ئۆركێسترا و میوزیكژەنانیشدا هەبێت، كە ئەمەش كاری رێكخستنمان ئەستەم دەكات، چونكە ناتوانین سیگنەڵ و هێماكان لە یەكتر تێبگەین، ئەوەی ترسناكە ئەو ئامێرانەن كە بە فوو كار دەكەن وەك (نای) هەروەها ئامادەبووانیش لە دووری یەكتر و بە دەمامكەوە بەشدار دەبن، كە ئەمەش تامی میوزیك و ئۆركێسترای جارانی نەهێشتۆتەوە».