هاڵۆیین لە كوردستان و جیهان

هاڵۆیین لە كوردستان و جیهان
یادی هاڵۆیین، یەكێكە لەو بۆنە جیهانییانەی كە ساڵانە لە رۆژی 31ی ئۆكتۆبەر ئەنجام دەدرێت، مێژووی ئەو بۆنەیە بۆ دووهەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، كە لە وڵاتی بەریتانیا ئەنجام دراوە، سەرەتای ئەو بۆنەیە بۆ فیستیڤاڵی (سامهین) دەگەڕێتەوە كە ئەو كاتە كوولەكەیان دەكردە ماسك و لەسەر سەری خۆیان دەنا، دواتر پەرە بەو یادە درا، ئێستا لەو رۆژەدا هەر یەكە جلێك و شێوە ماكیاژێك ئەنجام دەدات، ئەو بۆنەیە زیاتر لەلای ئافرەتان باوە، كە لە شەوە ئاهەنگێكدا یادی ئەو رۆژە دەكەنەوە، لە كوردستانیش ئەو بۆنەیە لەلایەن كۆمەڵە گەنجێكەوە بەڕێوە چوو، هەرچەندە كۆرۆنا رێگە نادات بۆنە و یادی گەورە ئەنجام بدرێت، كەچی ئەوكۆمەڵە كوڕ و كچە گەنجە لە ماڵێكدا و بە پەیڕەوكردنی رێنماییەكان یادی هاڵۆیینیان كردەوە، هەر یەكەیان جۆرە ماسك و ماكیاژ و جلێكی پۆشیبوو، تا شێوەیان ون ببێت و كەس ئەوی دی نەناسێتەوە.
Top