پشتێن جل و لەشولارت شیك دەكات

پشتێن جل و لەشولارت شیك دەكات
بەهۆی ئەوەی لەو ماوەیەدا پلەكانی گەرما نزم بوونەتەوە و پێویستە جلی زیاتر و ئەستوور لەبەر بكەیت، بۆیە جەستە پان و گەورە دەردەكەوێت، كە ئەوەش جوانی و سەرنجڕاكێشی جەستە دەشارێتەوە. بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو كێشەیەدا تۆش وەك خانمێك دەتوانیت بە بەستنی پشتێنێكی قایش، یان نایلۆن و قوماش جەستەیەكی شیك و رێكت هەبێت، پشتێن بە سەرەكیترین كەرەستە و ئێكسسواری جلوبەرگ دادەنرێ، چونكە لەگەڵ هەموو جلێك لە پشت دەكرێت و دەگونجێت، پشتێن گرنگە، لەلایەكی دیكەش سەرنج راكێش و جوانە، بەتایبەت كاتێك لەگەڵ پانتۆڵی جینز و قوماش، یان لەگەڵ تەنوورە لە پشتی دەكەیت، وێڕای ئەوەی بەشی ناوەڕاستی لەشولارت توندوتۆڵ دەكات، كە ئەوانەی جەستەیان نەرمە، بەپشتێنەوە جەستەیان توندتر دیار دەبێت، لە بارەی رەنگی پشتێنیش ئەوە بۆ خانمان، ئەوە پەیوەستە بەوەی كە چ رەنگێكی پشتێنەكەیان بە دڵە و پێیان جوانە تا لە پشتیان بكەن.
Top