ئەو پسپۆڕانەی جوانكاری كە پێشتر رێنماییان دەكرد كە چ جۆرە جلوبەرگ و كەرەستەیەك بۆ جوانكاری گونجاوە، لە سەردەمی كۆرۆنادا هەموو حساباتێكیان لێ تێك چوو، بەو پێیەی دەمامك گەورەترین رێگرە لە شاردنەوەی روخسار و جوانیی ئافرەتان، بەجۆرێك كە پێشتر زۆربەی كەرەستەكان لەگەڵ رەنگی ماكیاژ و چاو و لێوەكاندا یەك دەخران، كەچی ئێستا دەبێت رەنگی دەمامك و كەرەستەكانی دیكە هاوشێوە بن، بەهۆی ئەوەی ئەستەمە كە بتوانیت هەموو كەرەستەكانت لەگەڵ رەنگی دەمامكدا یەك بخەیت، بۆیە هەوڵبدە هیچ نەبێت پشتێنەكەت رێكبخە، كە تێچوویەكی زۆری ناوێت تا لەگەڵ رەنگی دەمامكەكەت هاوشێوە و هاورەنگ بێت». لای خۆشیەوە ماركەی دیۆری فەڕەنسی لە دوابەرهەمیدا، كە رەنگی دەمامك و پشتێنەكانی هاوتا كردووە، مۆدێكی تازەی جوانكاریی بەدیهێناوە، هەروەها دەكرێت ئەو دەمامكە بەدەستبهێنیت كە لەگەڵ رەنگی كراسی درێژ (عەزی)دا رێكی بخەیت، چونكە نەگونجاندنی نێوان رەنگی دەمامك و بەشێكی دیكەی كەرەستەكانی جوانی و جلوبەرگ، جوانیی جەستەش دەشێوێنیت و سەرنجڕاكێشیی خۆی لە دەست دەدات.