گۆڕانكاری لە كەشوهەوای ئەمساڵ، كاریگەریی زۆری خەستە سەر جیولۆجی و دیاردەی قەتیسبوونی گەرمای جیهان و پاككردنەوەی ژینگە و بەرزبوونەوەی رێژەی ئۆكسجین لە جیهاندا، هۆكاری ئەوەش كەرنیتینەی خەڵك بوو لە سەرانسەری جیهاندا بە هۆی بڵابوونەوەی نەخۆشی كۆرۆناوە، ئەمەش وایكرد كە گۆڕانكارییەكان بە رێژەیەكی بەرچاو ببیندرێن، دیاترینیان خۆرهەڵاتنی ئەمساڵ بوو لە دوورگەی گرینلاند كە زووتر لە وادەی خۆی خۆر هەڵات، ئەویش بەهۆی پێگەی جوگرافیی گرینلاندەوە كە پێچەوانەی بەركەوتنە بەرەو رووی خۆر، بەم جۆرە لە باكووری دوورگەی گرینلاند هەتاوەكو دوای (143) رۆژی دیكە كە دەگاتە نزیكەی (5) مانگ خۆر ئاوابوون نابینن، جگە لەوەش چاودێرانی كەشوهەوای جیهانی، ئاماژە بە بەرزبوونەوەی رێژەی ئۆكسجین لە هەوادا دەكەن، هەروەها دیاردەی قەتیسبوونی گەرما رووی لە كەمی كردووە، ئەمەش بەهۆی وەستاندنی ئەو هەموو كارگە و ئوتۆمبێل و تاقیكردنەوەی كیمیاوی و پاكبوونەوەی ژینگەی جیهانە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، هوەربۆیەشە پسپۆڕان دەڵێن: «زەوی خۆی ریستارت كردەوە».