جینز لە هەموو سەردەمێكدا جوانی و سەرنجڕاكێشیی خۆیی هەبووە و هەمیشە ئەگەر لە لوتكەی كەرەستەكانی جوانكاریدا نەبووبێت، ریزبەندی دووەم و سێیەمی گرتووە، لە سەردەمی كۆرۆناشدا، جینزەكان هەر ماون، وەك پۆشاك و هەەر كەرەستەیەكی دیكەی رۆژانە كە ئافرەتان دەیپۆشن و بەكاری دەهێنن، ئەگەرچی بەم دواییە ماسكی جینزیش دەركەوت، بەڵام پۆشاكەكانی جینز هەر لە چاكێت و پانتۆڵ و كاوبۆی و قەمیس و هێلەگەكان، زۆربەیان لە شوێنە گشتییەكان و رۆژانی كەرەنتیەدا دەبینران». هاوكات پسپۆڕی جەستە و مۆدە (ئیهان عەفیفی) دەڵێ: «سەرەڕای نەبوونی جلوبەرگی مۆدە لەم سەردەمی كۆرۆنایەدا، كە زۆربەی بازاڕەكانی جیهان و كارگەكانی جلوبەرگ وەستاون، بەڵام نابێت خانمان بكەونە ژێر هەڵبژاردنی هەڵەی جینزەكانەوە، كە ئەو هەڵانەش بریتیین لە: پۆشینی جینزی دڕاو لە شوێن و بۆنەی فەرمیدا، چونكە ئەو جۆرە ستایلە تەنیا بۆ بازاڕكردن گونجاوە، هەروەها پێویستە رەنگەكانی جینز لە دوو رەنگ زیاتر نەبن، واتە لە دوو رەنگ پێك بهێنرێت و لەگەڵ رەنگی جلەكانی دیكەدا رێكبخرێن، بۆ ئەوانەی باڵایان كورتە نابێت جینزی كراوە و بەرین لەبەر بكەن، هەروەها ئەوانەی كە باڵایان بەرزە جینزی تەسك نەگوناوە بۆیان.