پێکهاتەیەکی نایاب بۆ لێکردنەوەی چەوری دیواری چێشتخانە

پێکهاتەیەکی نایاب بۆ لێکردنەوەی چەوری دیواری چێشتخانە
دیواری چێشتخانە زوتر پیس دەبێت و چەوری لەسەر دەنیشێت بەهۆی ئامادەکردنی خواردنەوە، کاتێکی زۆری دەوێت بۆ لێکردنەوەی، ماڵپەڕی برایتساید چەند پێکهاتەیەکی کاریگەری بڵاوکردوەتەوە بۆ لێکردنەوەی چەوری سەر دیوار.

یەکەم: سرکە
سەرەتا بە پەمپێک هەندێک ئاو بپرژێنە بەسەر چەوریەکەدا، پاشان 14ی کوپێک سرکەی سپی تێکەڵی لیترێک ئاوی گەرم بکە، بیکە بە دیوارەکەدا و بە شاڵێکی زبر پاکی بکەرەوە، بەپێی پێویست دوبارەی بکەرەوە.


دوەم: سۆدە
یەک کوپ سۆدەی نان تێکەڵی ئاوی گەرم بکە تا پێکهاتەیەکی رونی لێدەردەچێت، پاشان بیکە بەسەر شوێنەکەدا ماوەی 5 بۆ 10 خولەک جێیبهێڵە، دواتر خاوێنی بکەرەوە.



سەرچاوە: خەندان
Top