نمایشی جلوبەرگ بە بووكەلە

نمایشی جلوبەرگ بە بووكەلە
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زۆربەی چالاكییە گشتییەكان لە جیهاندا وەستان و داخران، گرنگترینیان نمایشەكانی جلوبەرگ بوون، كە هەوادارو جەماوەرێكی زۆر هەیە، نمایشەكانی جلوبەرگ لە بنەڕەتدا لە شوێنی داخراودا ئەنجام دەدرێن، كە ئامادەبووان و لیژنە و دادوەران ئامادەی دەبن، نمایشكارانیش بە جلوبەرگە تازەكانیانەوە خۆیان نمایش دەكەن، كە لەلایەن پسپۆڕانی ماركە و براندەكانی جیهان ئامادە دەكرێن، بەڵام بەهۆی بوونی قەدەغەی هاتوچۆ و كەرەنیتە و وەستاندنی نمایشەكان، ئامادەكارێكی جلوبەرگی ئیتاڵی بە ناوی (جیریمی سكۆت) جۆرە نمایشێكی جلوبەرگی ئامادەكردووە، كە بیرۆكەیەكی گونجاوە بۆ ئەو رەوشەی ئێستا، نمایشەكەش بریتیی بوو لە ئامادەكردنی جلوبەرگەكان بە شێوەیەكی بچووك، هەورەها بوكەڵەی بچووكیشی هێناوە و جلەكانی لەبەر كردوون، ئەو بووكەڵانەش بە دار و پەت دەجووڵێندرێن، وەك ئەو جۆرە نمایشانەی كە جاران بۆ خۆشی و بۆ منداڵان ئەنجام دەدرا، ئەمەش بیرۆكەیەكی سەركەوتوو بوو، ئەوەی سەیرە ئامادەبووان و دادەورانیش لە بووكەڵە دروست كرابوون، كە نمایشێكی جوان و خنجیلانەی بە بووكەڵە و جلە نوێیەكانیشی پێشكەشی ئامادەبووان و خەڵك كرد.
Top